پڕۆژه‌یه‌ک بۆ سۆراخی کچانی ئه‌نفال‌و فرۆشراوی کورد، کـــه‌ بـێ وەڵام مــایه‌وه‌!

3 هەفتە لەمەوپێش



هیوا ناسیح

کاتی خۆی و دوای بڵاوبوونهوهی وتارێک بهناوی (کچه پاکیزهییهکانی ئهنفالی دوای ئهنفال) له ٢٤/٦/٢٠٠٣ و لهژماره ٣١٠٠ ی کوردستانی نوێ-دا ، لهلایهن نوسهری بواری ئهنفال عه‌‌بدوڵا کهریم مهحمود، بهڵگهنامهیهک ههموو میدیای دهرهوهو ناوهوهی کوردستانی ههژاند، رێکخراوهکانی مافی مرۆڤ، بواری ئهنفال، ژنان،ههروهها روناکبیرانی گهلهکهمان و لهناوهوه و ههندهرانیش. چونکه لهو وتارهدا بۆ یهکهم جار بهڵگهنامهیه‌‌ک تێیدا بڵاوکرایهوه، که هی بهعسهو  به ژماره [١٦٠١]ی رێکهوتی ١٠/١٢/١٩٨٩ له بهڕێوهبهرایهتی موخابهراتی تهئمیم –هوه نێراوه بۆ بهڕێوهبهرایهتی موخابهراتی گشتی –عێراق له بهغداد ، بهنهێنی و خێرا بۆ کاری پێویست بهرزکراوهتهوه، تێیدا هاتوه:

(دوای ئاگادارکردنهوهی راستهوخۆ له لایهن سهرکردایهتی سیاسی، دوای ئهنجامدانی ئهنفالی یهکهم و دووهم لهو کۆمهڵه جیاجیایانهی که دهستبهسهرن لامان، لهناو ئهوانهدا، کۆمهڵێک له کچان کهتهمهنیان له نێوان 14 بۆ 29 ساڵدان، بهپێی جێبهجێکردنی فهرمانهکانتان ئهو کۆمهڵه کچهمان نارد بۆ سهماگهو یانهی شهوانی کۆماری میسری عهرهبی، لهسهر داواکاریتان، ئهمهش لیستێک لهناوی ئهو کچانه‌‌یه، تهمهنی ههریهکهیان تۆمار کراوه، بفهرموون بۆ زانیاریی زیاتر.

لهگهڵ رێزدا.

مۆرو ئیمزا، بهڕێوهبهرایهتی مخابهراتی پارێزگای تهئمیم،  ١٠/١٢/١٩٨٩))

 

لهنامهکهدا لیستی ناوی ١٨ کچه پاکیزهی کوردی تێدایه، که تهمهنیان لهنێوان ١٤ تا ٢٩ ساڵه. ئهم بابهته ویژدانی ههر کوردێکی ههژاند، ههرکهس ههستی بهبرینداربوون دهکرد لهویژدانی خۆیدا، چونکه جگه لهلایهنه مرۆڤایهتییهکهی بابهتهکه پهیوهندی بهمهسهلهی شهرهف و ئابڕوهوه ههبوو، که بابهتێکی زۆر تراژیدی و ههستیاره له نێو کۆمهڵگای ئێمهداو بگره سهرجهم رۆژههڵاتی ناوهنددا. ئهو ناوانهش ناوی سیانی کچانێک بوون، که کهسوکارهکانیان زۆربهیان گهرمیانی بوون و ناسرابوون، واته کهسانی خهیاڵی نهبوون. بۆیه که مرۆڤ رهوشی برینداریی ههستی کهسوکاریانی دهبینی، ئهوهندهی تر گڕی دهگرت و نیگهران دهبوو.

ئێمه وهک رێکخراوی چاک و چالاکوانانی تر لهوڵاتانی ئهوروپی کهوتینه کارو فشارهێنان بۆ حکومهتی عێراق و ههروهها باڵیۆزخانهکانی میسر له‌‌وڵاتانی ئهوروپی، تا چارهنووسی ئهو کچه چارهڕهش و ناموراده کوردانه ئاشکرا بکهن. من و چهند هاوڕێیهک لهسویسرا رۆژی ١٤/٤/٢٠٠٦ خۆپیشاندانێکمان بۆ بهردهم سهفارهتی میسر لهشاری بێرنی پایتهختی سویسرا ساز کرد، که دهیان کهس ئامادهبوون، چهندان دروشم و لافیتهو وێنهمان بهرزکردهوه (وێنهی هاوپێچ)، داوامان کرد کهنوێنهرمان بچینه ژوورهوهو لهگهڵ نوێنهرانی باڵیۆزخانه‌‌کهدا لهسهر ئهو بابهته دابنیشین، بهداخهوه، باڵیۆزەکهی میسر رازی نهبوو، بۆیه دوای نزیکهی دوو سهعاتێک کۆتاییمان بهخۆپیشاندانهکهمان هێنا. ههر لهو ماوهیهدا وتارێکیم نووسی بهناوی (سهرۆکی فلیپین و سهرۆک کۆماری عێراق) تێیدا داوام لهسهرۆککۆماری ئهوکات که مام جهلال بوو، کرد، بهفهرمی داوای چارهنوسی ئهو کچانه لههاوتا میسرییهکهی، واته حوسنی موبارهک بکات. نموونهی سهرۆکی ئهوکاتی فلیپینیشم هێنابووهوه، که چۆن بهژمارهیهک سهرباز بهشداری هاوپهیمانی نێوهدهوڵهتی دژ بهتیرۆر کرد، بهڵام کاتێک تیرۆریستان سهربازێکی ئهوان دهگرن و رایدهگهیهنن، گهر فلپین سهربازهکانیان لهعێراق نهکێشنهوه، سهری دهبڕن، سهرۆککۆمار (ئۆرازۆن ئهکینۆ) بڕیاری کشانهوهی سهرجهم سهربازهکانیان دەداو گیانی تاکه سهربازهکهیان لهکوشتنی حهتمی رزگار دهکات، قوربانیش دهدات بهپهیوهندی وڵاته‌‌کهی لهگهڵ ئهمریکادا.

دوای بهدواداچوونیش دهرکهوت که تهنیا چارهنوسی ئهم ١٨ پاکیزهیه بهم تراژیدیایه نهبراوه، ههموو کچه پاکیزهکانی کورد لهههشت قۆناغی ئهنفالهکاندا، له ٢١/٢/ ١٩٨٨تا ٦/٩/١٩٨٨ لهسنوری گوندهکانی [دوز خورماتو، کفری، سهرقهڵا ، کهلار ، باوهنور] ، تا داوا سنووری زاخۆ بهم مهرگهساته تاڵه براون. ههر کچانیش نین بهڵکو منداڵانیش هه‌‌ن.

دیاره لهسهر ئهو کهیسه ساڵانی دواتریش له‌‌ خهباتی مهدهنی بهردهوام بووین، لهو چوارچێوهیهدا له کانونی دووهمی ساڵی ٢٠١٣دا که ئهندامی دهستهی کارگێڕی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بووم، پڕۆژهیهکم بۆ سۆراخکردن و بهدواداچوونی کچه ئه‌‌نفالکراوو فرۆشراوهکان نووسی و ناردم بۆ هاوڕێیانی رێکخراوهکه، شایهنی باسه ههندێک لهوان تێبینی و سهرنجی خۆیان نووسی و باشترم کرد، وهک عهلی مهحمود، شاخهوان شۆڕش و نهجمهددین حهمهسه‌‌عید، که خۆی یاساناسه.

دواجار پڕۆژهکه بهم شێوهیهی خوارهوهی لێهات:

پرۆژهیه‌‌ک بۆ سۆراخی کچانی ئهنفالکراوی کورد

کۆنفرانسێکی تایبهت لهسهر ژنان و مناڵانی ئهنفالکراوی کورد 

 

سهرهتا

مهسهلهی فرۆشتن و بازرگانیکردن به کچانی کوردهوهوه لهسهردهمی ئهنفالدا مهسهلهیهکی زۆر لهوه گهورهتره کهحزبێک یان کابینهیهکی حکومهت یان فراکسیۆنێکی نێو پهرلهمانی کوردتستان بهتهنها قسهی لهسهر بکات و وهک بابهتێکی راگهیاندن یان بانگهشه بۆ دهنگ کۆکردنهوهی یان پڕوپاگهندهی سیاسی بهکاری بهێنێت، ئهم دۆسیهیه رهههندێکی نهتهوایهتی، نیشتمانی، مرۆییی، یاسایی، کۆمهڵایهتی، مێژوویی بگره سایکۆلۆجی و سیاسیشی ههیه. بۆیه لێرهوه قسهکردن لهسهر ئه‌‌م دۆسییهیه قسه کردنه لهسهر سهرجهم ئهو کایانه و گهڕان و سۆراخ و بهدواداچوونیان ههر ئهرکی کهسوکاری قوربانییهکان یان چهند رێکخراوێکی دیاریکراو یان بهشێکی کوردستانیش نییه بهڵکو ئهرکی سهرشان و پێویستییهکی نیشتمانی و نهتهوایهتی و مرۆڤایهتییه، بێدهنگ بوون و خهمساردی له ئاستی ئهم کهیسهدا، یان بهکارهێنانی بۆ بانگهشه و ماوهیهکی دیاریکراو زهقکردنهوهی له راگهیاندهکاندا قهبارهو گرنگی دۆسیهکه و ناوهرۆکهکهی کهم و بچوک دهکاتهوه.

بهداخهوه ههندێک جار ئهم دۆسیهیه وهک شتێکی کاتی و بۆ کپکردنهوهی دهنگی شهقام یان کهسوکاری قوربانییان به‌‌کاردههێنرێت. وروژاندنی مهسهلهکه ساڵانه لهکاتی ئهنفالدا یان له بۆنهیهکی وهک دۆزینهوهی دۆکیۆمێنتێکدا یان مهشههدی فیلمێک، کارێکی بریندارکهرو ناخۆشه بۆ کهسوکاریان و برینیان زیاتر دهکولێنێتهوه. بۆیه دهبێت ئهم کار و ههوڵانه بهپرۆژه و بهرنامه بێت و بودجهی بۆ تهرخان بکرێت و بهردهوامی ههبێت، که رهنگه چهندان ساڵ بخایهنێت تا سهرهداوی چارهنوسی ئهو بێناوونیشانانهمان دهستدهکهوێت، پێویسته ههر تاکێکی ئه‌‌م کۆمهڵگایه به کهسوکاری خۆیانی بزانێت و ههولێ بۆ بدات.

 

بیرۆکهی پرۆژهکهی ئێمه:

چاودێری کوردۆساید - چاک ئهزمونێکی زۆری لەگەڵ گوتەی بەرپرسان و لیژنەکانیان هەیە لەسەر ئەو دۆسیەدا، بەتایبەتی لەلیژنە دروستکردن بۆ دۆسیەی تارق رەمەزان و لێدوانە ناڕاستەکانی بەرپرسان لەسەر دادگایی کردنی جاشەکان، بەڵام لەبواری پراکتیکدا پێجەوانەکەی رەفتار کراو هەموو ئامانجەکانیشیان لەم کارانە تەنیا ساردکردنەوەی ناڕەزایەتی دۆسیەکان بوو، چونکه بینیومانه دواجار لەبواری پراکتیکیدا هیچی لێ نەهاتۆته ئامانج و لێ سهوز نهبووه. بۆیە ئیمە لیرەدا وهک رێخراوێک که دۆسیهی ئهنفالکراوان یهک له کارو ئامانجه سهرهکیهکانمانه، لامان وایه که:

١/ کارکردن و ئەزمونی دروستکردنی لیژنە کە دەسەڵات سەرپەرشتی بکات، ئەزمونێکی ناسهرکهتوو بووە، کە تەنیا ئامانج لێی دیزە بەدەرخۆنەکردنی دۆسیە جوڵاوەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی بوە، چونکه دواجار نه‌‌گهیشتوونهته ئهنجامێکی دیاریکراو.

٢/ هەرگیز ئاشکراکردن و دۆزینەوەی کچانی فرۆشراو بەوڵاتانی عەرەبی بە لیژنەی ئاشکرا ناکرێت، ههروهها وڵاتی تاوانبار نایهت هاریکاریت بکات لەدۆزینهوهی بهڵگهی تاوانیک، کە سزای یاسایی و مالی و مەعنەوی تێدا بێت بۆیان و دەبێت بیدهن.

٣/ بەپێی زانیاری و بەدواچوونەکانی ئێمە هەر لەوڵاتی میسر کچی کوردی ئەنفالکراو نەفرۆشاون ، بەڵکو لەزۆر وڵاتی عەرەبی و خودی ناو عێراقیش بوونیان هەیە، هاوکات هەر ژنی کورد نەفرۆشراوە بەڵکو منداڵی کوردیش فرۆشراوە ، بۆیە بۆ دۆزینەوەی کاری هاوشیوە ناکرێت هەر لەوڵاتێک چڕ بکرێتەوە. لێرهو لهوێش له رۆژنامهکاندا چیرۆکی جۆراوجۆر دهبیستین که ئهم راستییانه دهسهلمێنن.

٤/ بە بۆچوونی ئیمە بۆ چارەسەرو بناغەدانانی کۆی ئەمانە پیوستی بە کۆنفرانسێکی تایبەتە بۆی ساز بکرێت، کە ئەرکی دەسەڵاته لیرەدا بە راشکاوی رایدەگەیەنین کە دەبێت کاری حکومهت تەنیا دابینکردنی شوێن و تێچوی خەرجیەکانی بێت، چونکە کاری هاوشێوە کاری کەسانی چالاکوانی ئەو بوارەو ئەکادیمی و تیمی دەزگای هەوالگری و هێنانی کەسانی بەئەزمونی وڵاتانی ترە لەم بارەوە بۆ ئەوەی گروپی تایبەتی بەردەوامی بۆهەبێت، کە لەم بارەوە چاک ئامادەیی هاریکاری ئەوەی هەیە.

 

ناوهرۆکی پرۆژهکه:

١.کۆنفرانسێک سازبکرێت، له پایتهختی ههرێم یان هه‌‌ر یهکێک لهزانکۆکانی کوردستان، بهشداربووان دیاریکراو بن، له ٣٠ - ٥٠ کهس زیاتر نهبێت، که رێکخراوی چاک رێکیبخات و سهرپهرشتی بکات. ئهندامانی کۆنفرانسه‌‌که ههر شهش مانگ جارێک کۆببنه‌‌وه. ماوهی کۆنفرانسهکه لهدوو رۆژ کهمتر نهبێت.

٢.ههوڵبدرێت که خهڵکانی پسپۆڕی ئهم بواره له‌‌هه‌‌ندهرانهوه داوهت بکرێن، هی بیانی، بەتایبهت ئهو وڵاتانهی که گهلهکانیان قهڵاچۆکراون، یان کۆمهڵکوژییان بهسهردا هاتووه و ئهم جۆره کهیسهیان ههیه یان ههبووه، وهک رواندا، بۆسنیا، هێرزۆگۆڤیا، کۆسۆڤۆ، جهزائیر، ڤێتنام...هتد.

٣.بهشداربووانی کۆنفرانسهکه بریتیی بن له نوێنهری نهتهوه‌‌یهکگرتوهکان، نوێنهری رێکخراوه جیهانییهکانی بواری مافی مرۆڤ و چارهنوسی قوربانیانی جهنگ، وهک لێبوردنی نێودهوڵهتی، خاچی سور، پزیشکانی بێسنور، رۆژنامهنوسانی بێسنور ( بۆ ههواڵ و گهران)، چاودێری مافهکانی مرۆڤ...هتد. کهسانی یاسایی، نوێنهری کهسوکاری قوربانییان، نوێنهری رێکخراوهکانی بواری ئهنفال، نوێنهری پهرلهمانی کوردستان - لیژنهی ئهنفال و شههیدان، پارێزهرانی  خۆبهخش، نوێنهری دهستهی مافی مرۆڤی کوردستان، نوێنهرێکی دهزگای ئاسایش یان ههوڵگری کوردستان (لهسهر ئاستی بهرز).

٤.دهستهیهکی باڵای بهدواداچوونی ئهنفالکراوان و فرۆشراوان ههڵبژێردرێت یان پێکبهێنرێت، ناوی ئهندامهکانیان بهنهێنی بهێڵرێتهوه، که کهسانی یاسایی، شارهزای دۆکیۆمێنت و بهڵگهنامه، کهسانی پسپۆر لهههواڵگری له فهرمانگهی ئاسایش و دهزگاکانی تری ئهم بواره، کهسانی زمانزان، کهسانی شارهزای وڵاتی میسرو ئهو وڵاتانهی گومانی بوونی منداڵ یان کچانی فرۆشراویان لێدهکرێت، بۆ نموونه کهسانێک که لهو وڵاتانه خوێندوویانه یان ساڵانێکی زۆر لێی نیشتهجێ بوونه. ئهو دهستهیه پێویسته:

ئ. حکومهتی ههرێم پشتڕاستی ئهو متمانهیه بکاتهوه، که پێیان دراوه، ئهمهش بەفرمانێکی نهێنی ئهنجومهنی وهزیران، بۆ گفتوگۆکان و دانیشتنهکانی نێو کۆنفرانسهکه وۆرکشۆپێک پێکبهێنرێت بۆ دهستهی ههڵبژێردراو دروستکراو، تێیدا هاوتهریبی دانیشتنهکان گفتوگۆی نێوخۆیان بکهن، چ پرسیارێکیان ههبوو یا لهکوێدا پێویستییان بهزانیاری بوو، بێن له ئامادهبووانی نێو کۆنفرانسهکهی بکهن.

ب. تهواوی پلان و پرۆژهی ئامادهکراوی ده‌‌ستهی باڵای لیژنهی دروستکراوی ناو کۆنفرانسهکه بهنهێنی بهێڵرێتهوه. واته کارهکان و پلان و نهخشهی ههوڵ و قۆناغهکانی کاری دهستهکهی لهکۆنفرانسهکهوه دروستدهکرێت ئاشکرا نهکرێت بۆ دهزگاکانی راگهیاندن و تهنانهت بهشداربووانی کۆنفرانسهکهش لهوردهکارییهکان ئاگادار نهکرێنهوه

ت. بودجهیهکیان بۆ تهرخان بکرێت یان راستتر بڵێین پێشنیازی بودجهیهک بۆ خۆیان بکهن، که لهڕێگهی لیژنه‌‌یهکی هاوبهش له نوێنهرانی دهستهکهو وهزارهتی دارایی و ئابوری دیاری دهکرێت. 

ح. دهستهیهکی ٥ تا ٧ کهسی دروستبکرێت لهو کهسانهی ناو لیژنهکه کەوهک گوتمان شارهزای تهواوی وڵاتی میسر یان وڵاتانی گومانلێکراو بن.  ئهم دهستهیه بهشێوهی دوو تا سێ کهس ئامادهکارییان بۆ بکرێت بهشێوهی بازرگان یان تۆریست (گهشتکهر) بنێردرێن بۆ وڵاتانی ناوبراو. بۆ ئهم کاره دهبێت حکومهتی ههرێم هاوکاری تهواویان بکات له رووی تێچوونی مهسرهف و ئامادهکاریی پاسپۆرت و ڤیزهو کاری تری سهفهرهکه (سهفهرهکان)یان. 

ج. بههیچ شێوهیهک  ئهندامانی ئهو دهستهیه لێدوان بۆ راگهیاندنهکان نهدهن، که به نیازی چین، گه‌‌یشتوونهته کوێ، ههوڵهکانیان بهچی گهیشتووه، قسه بۆ هیچ کهسێکی دهرهوهی کارهکەیان نهکهن تهنانهت کهسوکاری قوربانییانیش، چونکه دواتر زانیاری و نهێنی کارهکهیان ئاشکرا دهبێت، تهنها ئهوان دهستهی باڵا ههنگاو بهههنگاو لهکارهکهیان ئاگادار بکهنهوه

د. ئهندامانی نێردراوانی دهستهکه سهرپشک بن، بهههر نرخێ بووه سهردانی ئهو جێگهو شوێنانه بکهن، که گومانی لێدهکرێت، لهژێر ناوو ئهرک و کاری جیاجیاو بۆ شوێنه ونی دهکرێت پێناسی پیشه‌‌ی جۆراوجۆر که ئاسانکارییان بۆ بکات بۆ گهیشتن بهو شوێنانهیان بۆ دروست بکرێت.

هـ. ههندێک پهیوهندی سیاسی و حزبی دهشێت سودبهخش بێت، بۆ نموونه یهکگرتوی ئیسلامی کوردستان پهیوهندییهکی توندوتۆڵیان لهگهڵ ئیخوانهکانی میسردا ههیه، لهئێستادا ئهوان لهسهر حوکم لادراون، دهکرێت لهم رووهوه سود له هاوکاری ئیخوانی میسر ببینرێت بۆ دۆزینهوهی ئهو قوربانییانه له رێگهی یهکگرتوهوه.

و. مهرجه ئه‌‌ندامهکانی دهستهی باڵا لهکهسانی خۆبهخش بن و هیچ موچهیهکی فهرمی لهبری کارهکهیان بۆ سهرف نهکرێت. بۆ بهدواداچوون و ئهنجامگیری کارهکانی لیژنه‌‌که شهش مانگ جارێک ئهندامانی کۆنفرانسی دامهزرێنهر کۆببنهوه، که دهستهلاتی گۆڕانکاری له ئهندامان و ژماره‌‌ی ئهندامانی دهستهی باڵایان ههبێت.

بهنده لهسهفهرێکی کوردستانداو لهههولێر رۆژی ١٢/١١/٢٠١٣ بهنووسراو بهشێوهی دۆسیهی کاغهزی و بهدهستی کۆپی ئهم پرۆژهیهمان لهگهڵ کاک نهجمهددین حهمهسهعید گهیانده ههریهک له:

- ئهنجومهنی وهزیران

- وهزارهتی شههیدان و ئهنفالکراوان

- سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان

- سهرۆکایهتی پهرلهمانی کوردستان (لهگهڵ سهرۆکی پهرلهمانیشدا دانیشتین)

ئهوهی جێگهی داخ و شایهنی رهخنهی جددییه، کەهیچ یهک لهو جێگایانه پاش چهندان بهدواداچوونی دواتریشمان، ئێستاشی لهگهڵدا بێت، وەڵامیان نهداینهوه!! لێرهوه دهکرێت رادهی بێسنوری بێمشوری و خهمساردی سهرکردهو باڵابهدهستهکانی ههرێمی کوردستان ببینین و بپرسین، ئایا کهسوکاری قوربانییانی ئهنفال و کیمیاباران ناههقیانه، لهساڵیادی ئهو تاوانانهدا، لێپرسراو و وهزیرهکان بهردباران دهکهن؟؟

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار