جۆ بایدن شەڕی ئۆكرانیا و رووسیا گەرمتر دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەهای یەك ملیار دۆلاری دیكە چەك و كەسەرەستەی سەربازی بۆ پاڵپشتی ئۆكرانیا رەوانە دەكات كە چەكی دوورمەوداش لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 2022، جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند:" بەشێوەیەكی فەرمی بڕی یەك ملیار دۆلاروەك هاوكاری لە پێناو دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئۆكرانیا دابین دەكەین، ئەم كاروانەش لە هاوكارییەكان لە چەكی دورمەودا، مامناوەند و كەلوپەلی سەربازی پێكهاتوە و بەزوترین كاتیش رەوانەی هێزەكانی ئۆكرانیای دەكەین".
هەر ئەمڕۆ بەبریاری بادین، كاروانێكی هاوكاری دیكەی سەربازی لە چەكی پێشكەوتوو رەوانەی كیێڤ دەكات.
لە پاڵ هاوكارییە سەربازییەكان، موشەك و پێداویستی بەرگری ئاسمانی، موشەكهاوێژی دورمەودا و مامناوەندیش بە سەربازانی ئۆكرانیا دەبەخشێت بە تایبەت بەو سەربازانەی لە ریزەكانی پێشەوەی ریزەكانی پێشەوەی جەنگن لە ناوچەكانی دۆنباس.
لە بارەی هاوكارییە سەربازییە نوێیەكانیشیانەوە، جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، "بەم هاوكارییانەمان جارێكی دیكە بۆ تەواوی هاوڵاتیانی ئۆكرانیای دوپاتدەكەینەوە كە بەشێوەیەكی گشتی ئەمریكا پاڵپشتی گشت هەنگاوەكانی ئۆكرانیا دەبێت لە پێناو دامركانەوە و كۆتایهێنان بە هەڕەشە و هەوەسە شەڕەنگێزانەكانی روسیا".
پێشتر جۆ بایدن بەبڕی 800 ملیۆن دۆلارسەدان موشەكهاوێژی هاوتەرز و 144 هەزار موشەكی تایبەت بە هاوتەرزەكان و بەشێكی دیكەی هاوكارییەكانیش پێكهاتون لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
وتەكانی بایدن، كاردانەوەی توندی مۆسكۆی لێكەوتەوەو وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەوەیان دووپاتكردەوە كە ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت ئەم شەڕە درێژە بكێشێت كە ئۆكرانیا شەری وەكالەت دەكات.