ماكرۆن بەبێ هاوپەیمانی ناتوانێت حكومەت پێكبهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هاوپەیمانی پێكەوە كە ماكرۆن سەرۆكایەتی دەكات لە دووەم خولی هەڵبژاردنی یاسادانانی فەرەنسادا كە دوێنێ بەڕێوەچوو، تووشی شكستێكی سیاسی قورس بووەو لە كۆی 577 كورسی تەنها 245 كورسی بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی حوزەیرانی 2022، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكراوە كە "هاوپەیمانی پێكەوە" زۆرینەی پەرلەمانی فەرەنسای لەدەستدا بە بەدەستهێنانی 245 كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی 577 كورسی لە كۆتایی خولی دووەمی هەڵبژاردنی یاسادانان.

هەروەها باسلەوەشكراوە كە هاوپەیمانی چەپ كە چەند پارتێكی چەپی توند لەخۆدەگرێت، وەك حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی و پارتی ژینگە بە سەرۆكایەتی ژان لوك مێلێنچۆن ئۆپۆزسیۆن 131 كورسی بەدەستهێناوە

 هاوپەیمانی نیشتمانی راستڕەو بە سەرۆكایەتی مارین لی پێن سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی 89 كورسی، ئەمەش پێشكەوتنێكی مێژوویی بۆ گروپی راستڕەوی توندڕەو دادەنرێت، چونكە لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ژمارە كورسییە زۆرە.

هاوكات، ئەلیزابێس بۆرن سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند:" ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان مەترسیە بۆ سەر فەڕەنسا".
راشیگەیاند:" دەبێت بەپەلە پارتەكەی ماكرۆن هاوپەیمانی پێكبهێنن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار