سوپای ئۆكرانیا ئابووری رووسیا دەكاتە ئامانج

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
حاكمی نیمچە دورگەی قرم ئاشكرای دەكات كە هێزەكانی ئۆكرانیا نەوت هەڵگرەكانیان لە كەناراوەكانی دورگەكە كردووەتە ئامانج و جگە لە زیانە ماددیەكان زیانی گیانیشی لێكەوتووەتەوە.

سێرگی ئاكسیۆنۆف، حاكمی نیمچە دورگەی قرم رایگەیاند:"ئەمڕۆ هێرشكراوەتە سەر نەوتهەڵگرەكانی كۆمپانیای چیرنۆمۆرنێفت، ئێمە لەگەڵ هاوڕێیانمان لە وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری روسیا هەوڵی رزگاركردنی ئەو كەسانە دەدەین كە لە شوێنی روداوكەدابون".

هەروەها راشیگەیاند:" لەكۆی 12 كەس توانیومانە پێنج كەسیان رزگاربكەین كە سیانیان برینداربوون، هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەوانی دیكەشدا بەردەوامە بە بەشداری هێزی ئاسمانی".

كۆمپانیای چیرنۆمۆرنێفت، لە زۆرینەی كێڵگە نەوتیی و غازیەكانی دەریای رەش و دەریای ئازۆف و كەناراوەكانی قرم كاردەكات، ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەكەمجارە رووبدات لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی روسیا لە ئۆكرانیادا لە 24ی شوباتی رابردووەوە دەستی پێكردووە.

لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیارایگەیاند:" پێشبینی دەكەین ئەم هەفتەیە هێرشەكان چڕتر  ببێتەوەو ئێمە ئامادەیی هەموو حاڵەتێكی بەرگری كردنمان تێدایە".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار