نرخی نەوتی خاو بەرێژەیەكی زۆر دادەبەزێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لەدابەزین و یەك بەرمیل نەوتی برێنت لەخوار 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمرۆ پێنج شەممە 23ی حوزەیرانی 2022، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلارو 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

 هەروەها  یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 107 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

 هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئۆپێك بە 108 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت

نرخی نەوتی خاو لەدوای شەڕی رووسیا بەرانبەر بە ئۆكرانیا گەیشتە 135 دۆلار، بەڵام بەهۆی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی و باج دانان لەسەر سوتەمەنی بەنزین و گازوایل، لە ئەمریكا نرخی نەوتی خاو دابەزیی.

شارەزایانی بازاری نەوت لە شیكارییەكانیاندا ئەوە دەخەنەروو كە تا كۆتایی ئەمساڵ لەنێوان سەد ۆلار بۆ 115 دۆلار نرخی نەوتی خاو یاری دەكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار