دادگای باڵای ئەمریكا بڕیارێكی نیو سەدە پێشتری هەڵوەشاندەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دادگای باڵای ئەمریكا لەباربردنی منداڵانی قەدەغەكرد كە نیوسەدە پێشتر ئەو مافە بەدەستووری چەسپابوو، ترمپ خۆشحاڵە و جۆبادین بە پێشێلكردنی مافی ژنان وەسفی دەكات.

ئەمڕۆ شەممە 25ی حوزەیرانی 2022، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایگەیاند:"بڕیاری وەستاندن و قەدەغەكردنی كردەی لەباربردنی منداڵان لە لایەن دادگای باڵای ئەمریكاوە یەكێكە لە بڕیارە گرنگ و كاریگەرەكان، یەكێك بو لەو هەنگاوانەی كە بڕیاری ئەنجامدانیم دابو و منیش راستگۆیی خۆمم سەلماند".

سەرۆكی پێشوی ئەمریكا راشیگەیاند كە بۆ لەمەودوا دەتوانین لە رێگەی دادگاوە بە بەڵگەوە رێگری لە نادادپەروەری بكەن و كەیسی دیكەی هاوشێوە یەكلابكەنەوە

لە بەرامبەردا جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:" ئەوەی رویداوە بەشێوەیەكی گشتی دژی تەواوی مافەكانی ژنانە و یەكێكە لە هەڵە تراژیدییەكان و پێویستە دادگای باڵا بەشێوەیەكی خێرا بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە".

دادگای باڵای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڕیارێكی نیو سەدەی ڕابردوی هەڵوەشاندەوە، كە لەباربردنی منداڵانی وەكو مافێكی دەستوری چەسپاندبوو، لەدەقی بڕیارە نوێكەدا هاتووە" ویلایەتەكان دەبێت خۆیان بڕیار بدەن ئایا ڕێگە بە لەباربردنی منداڵ دەدەن یاخودنا".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار