بۆریس جۆنسن دەستلەكاردەكێشێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە بۆریس جۆنسن دەست لەپۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگارانی حزبەكەی و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەڵبگرێت.
پاش دەستلەكاركێشانەوەی چەند وەزیرێكی كابینەكەی حكومەتەكەی جۆنسن، فشارەكان لەسەری زیادیان كردووەو بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوو دەست لەكاربكێشێتەوە.
هەرچەندە میدیاكانی بەریتانیا ئەوە دەخەنەروو كە بۆریس جۆنسن ئامادەیە لە پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام نیەتی ئەوەبووە تا سێ مانگی دیكە لەپۆستی سەرۆك وەزیراندا بمێنێتەوە، بەڵام فشارەكانی حزبەكەی و وتەی وەزیرە دەستلەكاركێشاوەكان و پەرلەمانتارانی پارتەكەی وای لێ كردووە كە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆك وەزیرانیش بدات.
بۆریس جۆنسن لەو كاتەوەی بووەتە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لەندەن لەناوخۆی ولاتەكەدا سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیووە بەتایبەت دوای دەرچونیان لە یەكێتی ئەوروپاو فشاركردن بۆ بەزۆرناردنەوەی پەنابەران و پارێزگاری نەكردن لەمافەكانی مرۆڤن حكومەتەكەی جۆنسنی تووشی دەیان كێشە كردووەتەوە.
نەدیم زەهاوی دوای ئەوەی تەنها دوو رۆژ پۆستی وەزیری دارایی وەرگرت دەستیلەكاركێشایەوەو لەتویتەری خۆی نوسیویەتی:" جۆنسن كارە راستەكە ئەنجام بدە كە دەستلەكاركێشانەوەیە".