ناسا یەكەمین وێنەی گەردونی پێش 13 ملیار ساڵ بڵاوكردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و بەشێك لە ئەندامانی ئیدارەكەی بەشداربوون لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) یەكەمین وێنەی تێلسكۆپی جەێمس وێب-ی بڵاوكردەوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی، بڵاویكردەوە، بێڵ نێڵسن، بەرپرسی یەكەمی دەزگای ناسا كەمێك بەر لە ئێستا رایگەیاند، بەبڵاوكردنەوەی یەكێك لە وێنە سەرجڕاكێشەكانی جەیمس وێب، ئێستا لە یەكەمین دەركەوتن گەردون و دروستبونی دەڕوانین كە وێنەكە 13 ملیار ساڵ بەر لە ئێستای گەردونمان نیشان دەدات بەتایبەتیش گەلە ئەستێرەی (SMACS 0723).
هەروەها راشیگەیاند:" ئەوەی ئێمە لە ئێستادا لێیدەڕوانین، بریتییە لە وێنەی گەردون بەر لە 13 ملیار و 500 ساڵ پێش ئێستا، ئێمە ئێستا لە چركەساتەكانی سەرەتای دروستبونی گەردونەوە نزیكین".
بەرپرسەكەی ناسا ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئێمە ئیدی لێرەوە پرسیارە بێوەڵامەكان وەڵامدەدەینەوە و بۆ ئەو هەسارانە دەگەڕێین كە بۆ ژیانكردن دەست دەدەن و پانتاییەكی گەردونی زۆر خێرا دەبڕین بە بەراورد بە چەند دەیەی بەر لە ئێستا".
ئەركی ئەم تێلسكۆپە بریتییە لە دیاریكردنی ئەو هەسارە دور مەودایانەی كە لە كۆمەڵەی كاكێشانەوە دورن و ئەركی دوەمیشی بریتییە لە پیشاندانی یەكەمین دەركەوتنی گەردون.
ئەوەشی خستەڕو، جەیمس وێب بە پڕۆسەیەكی زۆر زانستیانە وەڵامی چۆنیەتی ئەم كارە ئاشكرا دەكات، بەشێوازێك یەكەم نزیكەی 8 خولەك دەخایەنێت بۆ ئەوەی روناكی خۆر بگات بە ئێمە و درك بە بونی خۆر بكەین، كەواتە ئەگەر بێتو خۆر لەبەر چاوانمان ون ببێت ئەوە ماوەی 8 خولەكی پێ دەچێت تا درك بەو كارە بكەین، بۆیە كاتێك لە ئاسمانەوە تەماشای یەكێك لە روناكییەكانی نزیكترین ئەستێرە دەكەین و لە ئاسمان دەیبینن، ئەوا نزیكەی چوار ساڵ بەر لە ئێستا ئەو روناكییەی دەركردوە و ئێستا ئێمە لە شەواندا دەیبینین.