سەرۆكی سریلانكا وڵاتەكەی بەجێهێشت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
گۆتابایا راجاپاكسای تەمەن 73 ساڵ سەرۆكی سریلانكا، لەگەڵ هاوژین و پاسەوانێكی، بە فڕۆكەیەكی سەربازی وڵاتەكەی بەجێهێشت و نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی تەسلیمی سەرۆكی پەرلەمان كردووە.

دوای خۆپێشاندان و ناڕەزایی بەرفراوان، بەرپرسانی سریلانكا رایانگەیاند، سەرۆكی وڵاتەكەیان بە فڕۆكەیەكی سەربازی وڵاتەكەی جێهێشتووە و روویكردووەتە دوورگەكانی ماڵدیڤ. 

 بەرپرسانی سریلانكی دەڵێن، گۆتابایا راجاپاكسای تەمەن 73 ساڵ، لەگەڵ هاوژین و پاسەوانێكی، بە فڕۆكەیەكی جۆری ئەنتۆنۆڤ 32 لە فڕۆكەخانەی سەرەكیی وڵاتەكەیەوە بەرەو دوورگەكانی ماڵدیڤی دراوسێ رۆشتووە.

 راجاپاكسا رۆژی سێشەممە 12ی تەموزی 2022 نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی واژۆكردووە و رادەستی سەرۆكی پەرلەمانی كردووە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە رابگەیێندرێت.

 راجاپاكسا بەڵێنی دابوو كە رۆژی چوارشەممە دەستلەكاربكشێتەوە و رێگە لەبەردەم "دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بكاتەوە،" ئەوەش دوای ئەوەی كە تووڕەیی خەڵك لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری تەقییەوە. 
 
شەممەی رابردوو هەزاران خۆپێشاندەر هەڵیانكوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی لە كۆڵۆمبۆی پایتەخت، سەرۆكی سریلانكا لە ماڵەكەی هەڵهات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار