هەشت كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كێبڕكێ دەكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هەشت كاندیدی پارتی پارێزگاران متمانەو پشتگیری 20 پەرلەمانتاری پارتەكەیان بەدەستهێنا بۆ ئەوەی لە كێبڕكێدا پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرن.

تەنها دوو كەس نەیانتوانی پشتگیری 20 پەرلەمانتار مسۆگەر بكەن بۆ ئەوەی بگەنە خولی یەكەمی دەنگدان، بەمەش هەشت كەس لە گۆڕەپانەكەن بۆ ئەوەی زۆرترین پشتیوانی حزب بەدەستبهێنن، كە بەڵێنی كەمكردنەوەی باج و زیادكردنی بودجەی بەرگری و دەستپاكی و باشتركردنی دۆخی تەندروستی تاییبەت بە كۆرۆناو باشتركردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان دەدەن.

نەدیم زەهاوی بە رەگەز كوردو لیز تروس وەزیری دەرەوە ركابەری توندی ریشی سوناك دەكەن، هەروەها كاندیدەكانی دیكەش بریتین لە( كیمی بادنۆك، سوێلا بریڤەرمان، جێرمی هانت، بێنی مۆردۆنت، تۆم تۆجنهات).

بەهۆی شەڕی رووسیا بەرانبەر ئۆكرانیاو ئابووری بەریتانیا ڕووبەڕووی هەڵاوسانی گەورە بوەتەوەو بەریتانییەكان لە ژێر فشاری گەورەدان بەهۆی قەیرانی وزە لە وڵاتەكەیاندا.
بۆریس جۆنسن بڕیارە لە تشرینی یەكەم(مانگی 10) دەست لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكێشێتەوە.

هەركەسێك پۆستی ببێتە بڕاوە لەو كێبڕكێیەدا دەبێتە سەرۆكی پارتی پارێزگاران و پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكە بەدەست دەهێنێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار