دوو كاندید دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دیبەیتێك لەنێوان پێنج كاندیدی پارتی پارێزگاران ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا وەربگرن.

لەئێستادا تەنها پێنج كاندید ماون كەپێكهاتوون لە(ریشی سوناك، پێنی مۆردانت،  كیمی بادنۆك، تۆم توگینهات، لیز ترەس) لە دیبەیتێكدا كە هەرهەموویان بەشدار دەبن، دواتر تەنها دوو كاندیدیان دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە 5ی ئەیلولی داهاتوو لەلایەن ئەندامانی پارتی پارێزگاران متمانە وەربگرن.

هەریەك لە ریشی سوناك وەزیری دارایی و پێنی مۆردانت وەزیری بازرگانی چانسی مانەوەیان هەیە بۆ خولی كۆتایی ململانێكان بەپێی ئەو راپرسیانەی لەناوخۆی بەریتانیا ئەنجام دراون.
بەهۆی شەری روسیا بەرانبەر ئۆكرانیاو گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و خۆراك لە جیهاندا، بۆریس جۆنسن رووبەرووی شكست بوویەوەو زیاتر لە 50 وەزیری كاربەدەستی حكومەتی بەریتانیا دەستیان لەكاركێشایەوە.

بریارە بۆریس جۆنسن تا مانگی تشرینی یەكەم(10) ئەمساڵ لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوەو دواتر رادەستی ئەو كەسەی بكات كە دەبێتە كاندیدی یەكلاكەرەوەی پارتی پارێزگاران.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار