بۆیەكەمجار لەبەریتانیا پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەنتەری كەشناسی بەریتانیا ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ پلەی گەرمی بۆیەكەمجار لەبەریتانیا 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاند.

لەكاتژمێر12:50 لەنزیك فڕۆكەخانەی هیپرۆ ئەمڕۆ  پلەی گەرمی گەیشتۆتە 40.2 لەمێژووی بەریتانیادا.

هاوكات حكومەتی بەریتانیا سەرباری كۆبونەوەی فریاگوزاری ناسراو بە(كۆبرا) بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، سەرجەم ناوەندەكانی فریاگوزاری خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیوە بۆ بەهاناوە چوونی هاووڵاتیان. 

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە چەند كەسێك لەكاتی سەردانی كردنی مەلەوانگە لەگۆم و ڕووبارو دەریاچەكان گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار