جۆبایدن: تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووم
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكرا كرد.
جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێك لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەوی ئاشكرای كرد كە "لەسەردەمی منداڵیمدا لە شاری كلیمۆنت، ماڵەكەمان لە نزیك پاڵەوگەیەكی نەوت بوو، من و هەموو ئەوانەی لە نزیك ئەو پاڵاوگەیە دەژیان، تووشی شێرپەنجە بووین".
بایدن راشیگەیاند:" لەو ناوچەیەدا بەرزترین رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆماركراوە".
دوای بەدوای وتارەكەی جۆبایدن، كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە كرد، بەر لەوەی بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا، چارەسەری شێرپەنجەی پێستی وەرگرتووە و چاكبووەتەوە.
جۆبایدن، تەمەنی 79 ساڵ، گەورەترین سەرۆكی ئەمەریكایە لە مێژووی وڵاتەكەیدا.