دوو كاندید كێبڕكێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا دەكەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دیبەیتێك لەنێوان سێ كاندیدی پارتی پارێزگاران ئەنجام دران و ریشی سوناك و لیز ترەس مانەوە بۆ ململانێی كۆتایی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.
كەناڵی (BBC) بەریتانی بڵاویكردەوە كە دوێنێ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022، دیبەتێك لەنێوان سێ كاندیدی پارتی پارێَزگاران ئەنجام دراو پێنی مۆردانت 105 دەنگ و لیز ترەس 113 دەنگ و ریشی سوناك 137 دەنگی بەدەستهێناوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە پێنی مۆردانت كرایە دەرەوەی ململانێكان و تەنها لەنێوان ریشی سوناك و لیز ترەس ماوەتەوە.
بڕیارە لە 5ی ئەیلولی داهاتوو لەلایەن 160 هەزار ئەندامانی پارتی پارێزگاران دەنگ بەو دوو كاندیدە بدرێت تا یەكێكیان ببێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا.
ریشی سوناك وەزیری دارایی و لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بووە لەكابینەی حكومەتەكەی بۆریس جۆنسن دا.
بۆریس جۆنسن تا سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم(10) ئەمساڵ لەپۆستەكەیدا دەمێنێتەوە دواتر رادەستی براوەی هەڵبژاردنی پارتەكەی دەكات لەنێوان ریشی سوناك و لیز ترەس دا.
بەهۆی شەری روسیا بەرانبەر ئۆكرانیاو گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و خۆراك لە جیهاندا، بۆریس جۆنسن رووبەرووی شكست بوویەوەو زیاتر لە 50 وەزیری كاربەدەستی حكومەتی بەریتانیا دەستیان لەكاركێشایەوە.