هۆشیار زێباری: چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای گەل

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کاندیدی دوورخراوەی پۆستی سەرۆککۆمار رایگەیاند: "چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای خەڵک".

 لەدوای پەیامەکەی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، کە تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، هۆشێار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە "داوای یاسایی بەدخوازانە بۆ راگرتنی پرۆژەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هۆکاری قەیرانی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی ئێستایە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە حزبەکەی لەگەڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمانیان پێکهێنا، پشتیوانی خۆی بۆ داواکەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دووپات کردووه‌ته‌وه‌ و رایگەیاندووه‌: "بەڕێز موقتەدا سەدر راست دەکات. چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ بنەماکان و دادپەروەریی تەواو و یاسا و رای گەل".

دوای ئەوەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان کە لە رەوتی سەدر، هاوپەیمانی سەروەریی و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتبوو، نەیتوانی حکوومەتی زۆرینە پێکبهێنێت، ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای سه‌رکرده‌ی رەوتەکەیان، موقتەدا سەدر دەستیان لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەران کێشایەوە.

زێباری کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ سەرکۆماری عێراق، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە مافی خۆکاندیدکردنی لێسەندرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار