ئەنجامی کۆبوونەوەی پلاسخارت و سەدر ئاشکرا کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای سەردانیکردنی بۆ لای موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەشاری نەجەف، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر "ئەرێنی بووە".

پلاسخات وتیشی " باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق کرد".

پلاسخارت لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییھێنانی بە چەقبەستووی سیاسیی لە عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ چەند سەرکردەی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە.

رۆژی دووشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٢، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

ھەروەھا رۆژی چوارشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، پلاسخارت لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح کۆبووەوە.

دوێنێ پێنجشەممە، پلاسخارت لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری کۆبووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار