سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە دیالە دەست پێ کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ئاشکرای کردووە بەهاوکاری سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە دەستپێکردووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، تاڵب موسەوی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاگە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، تاڵب موسەوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە رایگەیاندووە: پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، سوپای عێراق و ھێزەکانی لیوای ٢٠، ٢٤، ٦٢ و ١١٠ی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە باکووری قەزای میقدادییە (شارەبان) باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگاکە دەست پێ کردووە. ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوار میحوەری باکووری قەزای میقدادییە ئەنجام دەدرێت.

موسەوى راشیگەیاندووە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکانی باکووری قەزای میقدادییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار