دواین وادهی وهزارەتی ناوخۆی ههرێم بۆ ڕادەستکردنی چەکی بێ موڵەت ئاشکرا کرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆی ههرێم دواین وادهی بۆ ڕادەستکردنی چەکی بێموڵەت ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ئامادەکاری کراوە ئەو کەسانەی لە ھێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس کار دەکەن لە دوای دەوامی فەرمی چەکەکانیان لە شوێنێکی تایبەت دابنێن.
د. ھێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا ڕایگەیاند، ھەموو شوێنە فەرمی و نا فەرمییەکانی فرۆشتنی چەکی بێمۆڵەت داخراون، لە جێگەی ئەوە شوێنێکی مۆدێرن دابین دەکرێت و بەشێوەیەکی سنوردار کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی چەکی تێیدا ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، ژمارەی ئەو چەکانەی دەستی بەسەردا داگیراوە زۆر نین، ماوەی ساڵێکیش دانراوە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان چەکە بێمۆڵەتەکانیان ڕادەست بکەن.
میرانی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار ھەیە بۆ ئەوانەی کە لە ھێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس کار دەکەن، تا لە دوای دەوامی فەرمی چەکەکانیان لە شوێنێکی تایبەت دابنێن بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە زەمینەسازی و ئامادەکاری کراوە و ساڵێک دانراوە بۆ پڕۆسەی دروستکردنی کۆگای چەک بۆ ئەوەی ئەو کارمەندانەی دەوامیان تەواو دەبێت چەکەکانیان دابنێن تاوەکو دەگەڕێنەوە دەوامی خۆیان.