میدیای ئێران ستایشی هێرشبەرەکەی سه‌ر سەلمان ڕوشدی دەکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای هێرشکردنه سه‌ر (سه‌لمان ڕوشدی) خاوه‌نی کتێبی (ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان)، میدیای ئێرانی ستایشی هێرشبه‌ره‌که ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن ده‌ستی ماچ بکرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی (که‌یهان) کەسەرنووسەرەکەی لەلایەن عەلی خامنەیی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێرانەوە دەستنیشان کراوە نوسیویەتی: هەزار براڤۆ بۆ ئەو کەسە ئازا و دڵسۆزەی کە لە نیویۆرک هێرشی کردە سەر سەلمان ڕوشدی خراپەکار.
ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت: "دەبێت دەستی ئەو پیاوەی ملی دوژمنی خودای بڕیووه ماچ بکرێت".
جێگای ئاماژه‌یه له ساڵی 1989 به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی (ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان)، ئایەتوڵا خومەینی ڕابه‌ری شۆڕشی ئێران فه‌توای کوشتنی سه‌لمان ڕوشدی ده‌رکرد و داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد نووسەره‌که‌ی بکوژن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار