ئێران: "ھێشتا پەیوەندییمان لەگەڵ دۆست و برا عێراقییەکانمان بەردەوامە و نەپچڕاوه"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتهبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند کە لەئێستادا، وڵاتهکهی بەوردی و ھەستیارییەوە چاودێری پێشھاتەکانی عێراق دەکات، ئاماژهشی بهوهکرد کهوا"ھێشتا پەیوەندییان لەگەڵ دۆست و برا عێراقییەکان بەردەوامە و نەپچڕاوه".
بهپێی ههواڵی میدیاکانی ئێران ناسر کەنعانی وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەبارەی پێشھاتەکانی عێراق دواوە و رایگەیاندووە "پرسەکانی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگن و بەوردی و ھەستیارییەوە، چاودێریی پێشھاتەکانی ئەو وڵاتە دەکەین"، هاوکات جهختیکردهوه کهوا وڵاتهکهی هانی"سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دهدات بۆ دەرچوون لە قەیرانە سیاسییەکەی ئێستا، گفتوگۆ ئەنجام بدەن".
وتهبێژهکهی وهزارهتی دهرهرهوه راشیگەیاندووە "لەژێر رۆشنایی بوونی پەیوەندیییەکی ئەرێنی و بنتانەرانەدا، ھەوڵی یارمەتیدان و نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدەین، ئێران لە دەستوەردان لە کاروباری عێراق خۆی بەدوور دەگرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھەروەھا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە کە لە چوارچێوەی دەستووردا و بەگفتوگۆ ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و دامەزراوە یاساییەکانیش بپارێزن.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە ھاوکاری، گفتوگۆو و نزیکردنەوەی بۆچوونەکان کێشەکانی عێراق چارەسەر دەبن و وتویەتی "پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان و ئومێد دەکەین، رەوشی عێراق ھیۆر بکرێتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی لەو وڵاتە بەرقەرار بێت".
ناسر کەنعانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق وتی: "ھێشتا پەیوەندییمان لەگەڵ دۆست و برا عێراقییەکانمان بەردەوامە و نەپچڕاوە، لەئێستادا گفتوگۆ لە رێگای باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا، هەروەها لە ئاستەکانی دیکەدا ئەنجام دەدرێت".