ئه‌و گه‌نجه‌ی هێرشیکرده سه‌ر(سه‌لمان ڕوشدی): ته‌نیا دوو لاپه‌ڕه‌م له کتێبه‌که‌ی خوێندووه‌ته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئه‌وه‌ی له هۆڵێکی شانۆیی شاری نیۆیۆرک هێرشکرایه سه‌ر (سه‌لمان ڕوشدی) نوسه‌ری کتێبی (ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان) و به‌سه‌ختی بریندارکرا، هه‌ر زوو پۆلیس که‌سه هێرشبه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیرکرد و ده‌رکه‌وت گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵانه و به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانییه.
له‌نوێترین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به هۆکاری هێرشکردنه سه‌ر سه‌لمان ڕوشدی بۆ میدیایه‌کی ئه‌مریکی ئه‌و گه‌نجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نیا ٢ لاپه‌ڕه له کتێبه‌که‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌ی خوێندووه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه ڕوشدی هێرشیکردۆته سه‌ر بیروباوه‌ڕی موسڵمانان.
هادی مەتەر، ئەو گەنجەی بەچەقۆ هێرشیکردە سەر (سەلمان ڕوشدی) نوسەری کتێبی (ئایەتە شەیتانییەکان) بۆ ڕۆژنامەی (نیویۆرک پۆست) ڕایگەیاندووە تەنها دوو لاپەڕەی لە کتێبەکە خوێندۆتەوە، هاوکات وتویەتی ئایەتوڵا خومەینی کەسێکی گەورەیەو خۆشیدەوێت و زۆر ڕێزی دەگرێت، ڕەتیشیکردۆتەوە پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێرانییەوە هەبێت.جەختیشی لەوەکردۆتەوە سەلمان ڕوشدی هێرشیکردۆتە سەر ئیسلام و بیروباوەڕی موسڵمانان.
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی) بەریتانیش لەزاری دایکی گەنجەکەوە بڵاویکردۆتەوە کوڕەکەی لەساڵی 2018 سەردانی لوبنانی کردووەو کەگەڕاوەتەوە توڕەو توندڕەوییەکی ئاینی تیادا دەرکەوتووە.