ئۆکراین: هیچ پەیوەندیەکمان بە کوشتنی کچی بەرپرسەکەی ڕوسیاوە نییە  

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوابەدوای تۆمەتبارکردنیان بۆ کوشتنی کچی گەورە بەرپرسێکی ڕوس، بەرپرسانی ئۆکرانیا ئەو تۆمەتەی ڕوسیایان ڕەتکردەوە کە  هەواڵگری ئۆکراین لەپشت کوژرانی دەریا دۆگینا وە بووبن.
لەوبارەیەوە وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەنجومەنی بەرگری ئۆکراین ( ئۆلیکسی دانیلۆڤ) ڕایگەیاند" ئێمە بەو شێوەیە کار ناکەین".
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابووردووبه‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ی لە نزیک شاری مۆسکۆ، کچی گەورەی راوێژکارێکی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کوژرا که‌ ده‌وترێت پلانداڕێژه‌ری جه‌نگی ئۆکرانیا بووه‌.
ئەندرای کراسنۆڤ، بەرپرسی بزووتنەوەی ئاسۆی کۆمەڵایەتیی رووسیا کە کەسێکی نزیکی ئەلێکساندەر دوگنە بە میدیای رووسیای راگەیانبوو، ئامانجی هێرشەکە کوشتنی ئەلێکساندەر دوگن بووە و ئەو ئوتومبێلەشی کراوەتە ئامانج ئۆتۆمبێلی ئەلێکساندەر بووە، بەڵام کچەکەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیبوو.   
ئەلێکساندەر دوگن بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی پووتین ناسراوە و راوێژکاریەتی؛ هەروەها بە یەکێک لە پلانداڕێژەرانی پشت هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دادەنرێت و کەسێکی ناسیۆنالیستی دیاری رووسییە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار