سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: نابێ ململانێکانمان دژبە دادوەری بێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت نابێت ململانێکان بگات بەوەی دژ بە ئەنجومەنی دادوەری بێت، پاڵپشتی خۆشی بۆ خۆپیشاندانەکان دووپاتدەکاتەوە.
دوابەدوای مانگرتنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری و هەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجومەنەکە،ئەمڕۆ سێشەممە( محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند نابێت ململانێکانمان لەگەڵ دادوەری بێت کە هەموومان پەنای بۆدەبەین بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانمان.
حەلبوسی پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپێشاندانەکان بە شێوازە دەستوری و یاساییەکانی کە پارێزگاری لەدەوڵەت ودام ودەزگاکانی بکات دووپاتکردەوە.
جێگای ئاماژەیە لەماوەکانی پێشوودا لایەنگرانی سەدر بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیانەوە ڕۆیشتنە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و مانیانگرت، دواتر بەبڕیارێکی موقتەدا سەدر کشانەوە دەرەوەی باڵەخانەکە.
دوای زیاتر لە ١٠ مانگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لایەنەكان نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت و موقتەدا سەدریش، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات و چوارچێوەی هەماهەنگیش هەوڵدەدات بۆ پێكهێنانی حكومەت