ئیبراهیم ڕەئیسی: پێویستە دەرچەیەک بۆ قەیرانی عێراق بدۆزرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت کە دەبێت دەرچەیەک لە قەیرانی سیاسیی عێراق بدۆزرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە: "دەبێت سەرجەم رەوتە سیاسییە رەسەنەکانی عێراق لە رێگەی دیالۆگ و کارلێکردنەوە لەسەر دەرچەیەک لەم کێشە سیاسییانە رێکبکەون".
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە لەو پەیوەندییەدا لەگەڵ مستەفا کازمی، ڕەئیسی تاوتوێی قەیرانی سیاسیی عێراق، دانوستانەکانی نێوان ئێران-سعوودیە کە بە نێوەندگیری بەغدا بەڕێوەدەچێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
هاوکات سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانەی کە تێدایە بانگەوازی دامەزراندنی دیالۆگ و کارلێکردنی لە نێوان کەسایەتییە سیاسییە ڕەسەنەکانی وڵاتەکە کرد.