وه‌زیره‌که‌ی سه‌در بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی:  ھەنگاوی لەناکاوی دیکەمان دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
له‌نوێترین ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆیدا، وەزیرەکەی سەدر ھێرشدەکاتە سەر رەخنەگرانی مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەڵێت ھەنگاوی لەناکاوی دیکەیان دەبێت.

سالح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی ١٦ خاڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی نیگەران بوون بە مانگرتن لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری ترسیان ھەبوو دامەزراوەی دادوەری پەنابباتە بەر ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵییەکانیان، گومانیان وابوو خۆپیشاندەران ھەڵدەکەوتنە سەر ئەنجومەنی دادوەری و دەست بەسەر دۆسییەکانیاندا دەگرن.

راشیگەیاند، ھەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجومەنی دادوەری دەستوری نەبووە و واتای ئەوە دەگەیەنێت دادگا ھەوڵدەدات بە رێگەیەکی ناشەرعی گومانەکان لەخۆی دووربخاتەوە.

سالح محەمەد عێراقی جەختیشیکردەوە، ئەگەر گەل بڕیاری بەردەوامی شۆڕش بدات لە دژی گەندەڵکاران ھەنگاوی دیکەی لەناکاویان دەبێت کە بەبیری کەسدا نایەت.
لایەنگرانی رەوتی سەدر بەیانیی رۆژی سێشەممە 23-08-2022 چوونە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و خێوەتیان هەڵدا، بەڵام دوای نزیکەی نۆ کاژێر مانەوە، بۆ ئێوارەکەی لەسەر داوای وەزیرەکەی سەدر بەردەم دادگەیان چۆڵکرد. 
 
دوای کشانەوەی لایەنگرانی سەدر، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆتایی بە هەڵپەساردنی کارەکانی هێنا و رایگەیاند، بە کشانەوەی خۆپێشاندەران و شکانی گەمارۆی سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەریی و دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕیاریاندا لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 24-08-2022 کارەکانی خۆیان بەشێوەیەکی سرووشتی لە تەواوی دادگەکاندا دەستپێبکەنەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار