دادگای فیدڕاڵی 30ی ئاب بۆ لێكۆڵینەوە لەسكاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریدەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕوژی 30ی ئەم مانگەی بۆ یەكلاكرنەوەی سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریكرد.
دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بڕیاریداوە كە سكاڵای ژمارە 188 كەلەلایەن نەسار زەغیر روبەیعی ئەمینداری فراكسیۆنی سەدر پێشكەشكراوە دوابخات بۆ رۆژی 30 ئاب.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بابەتی سكاڵاكە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پابەندكردنی سەرۆك كۆمار بە دەستنیشانكردنی وادەی هەڵبژاردنی لەخۆدەگرێت، بەپێی ماددەی 64ی دەستور.
ئەنجومەنی دادوەری تەئكید دەكاتەوە: ئەركەكانی ئەنجومەنەكە لە مادەی 3 لەیاسای ژمارە 45ی ساڵی 2017 دیاریكراوە كە پەیوەندی بەهەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و تەشریعیەوە نییە، وەك ڕەچاوكردنی پرنسیپی دابەشكردنی دەسەڵاتەكان كەلەمادەی 47 ی دەستوری عێراقدا هاتووە.
بابهتی پهیوهندیدار