به‌غدا.. كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / تایبه‌ت
كه‌مێك پێش ئێستا كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به ئاماده‌بونی چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی عێراق له به‌غدا به‌رِێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌شدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رِایگه‌یاند:پێویسته ئێمه‌ی عێراقیه‌كان خۆمان كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پێكه‌وه رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵكاران ببینه‌وه.
وتیشی: پێویسته چاكسازی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بكرێت و ئه‌و ترسه تیرۆرستییه‌ی كه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق هه‌یه برِه‌وێنرێته‌وه‌و كۆتایی پێ بهێنرێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : عێراق له‌ئێستادا پێویستی به گفتوگۆی جدی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان و گه‌شتن به ئه‌نجامێك له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
هه‌روه‌ها موسته‌فا كازمی سه‌رۆك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا رِایگه‌یاند: له ئێستادا عێراق رِووبه‌رِووی قه‌یرانی سیاسی بۆته‌وه كه هه‌رِه‌شه له ئارامی و ئابووری عێراق ده‌كات .
وتیشی: هه‌موو عێراقیه‌كان چاوه‌رِێی ژیانێكی باشترن و ده‌یانه‌وێت به ئارامی و دوور له ناكۆكی مه‌زهه‌بی پێكه‌وه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بژین،هه‌وره‌ها پێویسته له‌سه‌رمان هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسیه‌كان بده‌ین كه‌له ئێستادا له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بوونی هه‌یه.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه رایگه‌یاند: ناكۆكی لایه‌نه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق نیه‌و پێویسته لایه‌نه‌كان به زووترین كات كۆببنه‌وه‌وهه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانیان بده‌ن.
وتیشی: ئه‌م كۆنفرانسه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانه دژی ژنان و پێویسته هاوسه‌نگی ره‌گه‌زی بپارێزرێت، چونكه هه‌ردوو رِه‌گه‌ز (نێر و مێ) هاوڵاتی عێراقین و وه‌ك یه‌ك مافیان هه‌یه.