کۆمپانیای گشتی خۆراک: تا کۆتایی ئه‌مساڵ دابەشکردنی خۆراک بەردەوام دەبێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە عێراق ڕایگه‌یاندووه هه‌موو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه تا کۆتایی ئەمساڵ خۆراکی پێویستی لەبەردەستدایە، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی فۆڕمی خۆراکدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشی بکات.
کۆمپانیاکه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه دۆسیەی فۆڕمی خۆراک و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی، یەکێکە لەکارە ھەرە لەپێشینەکانی حکومەت و پشتیوانی بەردەوامبوونی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو ئەو پەرۆشیانەیان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەیە، هاوکات جه‌ختیشی له‌وه‌کردۆته‌وه ھەموو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش بکرێت.
پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگانه له ئابی ١٩٩٠ له‌عێراقدا ده‌ستیپێکردووه و تا ئێستا پرۆسه‌که به‌رده‌وامه، ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلاری له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ته‌رخانده‌کرێت.