ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌یۆنانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ توركیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر به‌ زۆر له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ له‌ قه‌راخ ئاوه‌كانی توركیا ڕزگار ده‌كرێن.

كورده‌ یه‌شار نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه‌ له‌ توركیا ڕایگه‌یاندووه‌: شه‌وی ڕابردوو تیمه‌كانی پۆلیسی كه‌ناراوه‌یه‌كانی توركیا 33 كۆچبه‌ری نایاسایییان ڕزگاركردوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی یۆنانه‌وه‌ به‌زۆر گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی خاكی توركیا له‌ ده‌ریای ئیجه‌.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی چه‌شمێ له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركراون، كه‌ له‌ناو دوو به‌له‌می ڕزگاركردندا بوون.


باسی له‌وه‌ش كردووه‌: تیمه‌ كه‌ناراوه‌كان دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، كۆچبه‌ره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچبه‌رانی ناوچه‌ی موغلان كردووه‌ 


جێگه‌ی باسه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای لوتكه‌، ڕێژه‌ی كۆچكردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ دوو مانگی ڕابردوودا كۆچكردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٣٥٪ بۆ ٤٠٪ زیادیكردووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار