سه‌در مه‌رجێكی نوێ بۆ دۆخی ئێستای عیراق ده‌خاته‌ڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زیره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای عێراق بڵاوكرده‌وه‌و له‌ مه‌رجێكی نوێدا ده‌ڵێت، ده‌بێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه‌له‌ دوای ساڵی 2003وه‌ به‌شداریان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كردووه‌، به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن، به‌وجۆره‌ ئاماده‌م له‌ ماوه‌ی 72 كاتژمێردا واژۆ بكه‌م بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ ئێستا عێراقی تێكه‌وتووه‌ .


ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به‌ وه‌زیری سه‌در له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: شتێكی گرنگتر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌شداری نه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌یه‌ كه‌ له‌ دوای داگیركاری ئه‌مریكاوه‌ له‌ 2003 تا ئه‌مرِۆ به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی سیاسی كردووه‌ به‌ هه‌موو سه‌ركرده‌و وه‌زیرو پله‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ لایه‌نه‌كان به‌ ڕه‌وتی سه‌دریشه‌وه‌."      

ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌دی نه‌هێنرێت، ئه‌وا هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییه‌ و پێویست ناكات ئێمه‌ ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین له‌و شتانه‌ی له‌ داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن."   

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار