هه‌ده‌په‌ ژماره‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ ئه‌مساڵ له‌زیندانه‌کانی تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


جێگری هاوسه‌رۆکی گشتی هه‌ده‌په‌ ئاشکرای ده‌کات له‌مساڵدا له‌زیندانه‌کانی تورکیا ٤٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سەرحەد ئەرەن جێگری ھاوسەرۆکی گشتی و بەرپرسی کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی ھەدەپە ڕایگەیاند: بە ھۆی نەبوونی ھەلومەرجی چارەسەری تەندروستی لە زیندانەکان، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان روودەدەن و ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا ٤٧ کەس لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په‌ داواشی لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بە پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان و وتی، دەبێت ژیانی ماددی و مەعنەوەی زیندانیان بپارێزرێت.
جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌ده‌په‌ وه‌ک پارتێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ له‌سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی تورکیا ده‌گرێت و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابووردووشدا لێپرسراوی دۆسییه‌ی منداڵان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌ درۆنه‌كانی توركیاوه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان 8 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 24 ی دیكه‌ش برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار