ئیسرائیل میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له‌سوریا ده‌كاته ئامانج
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیسرائیل له دوایین بۆردومانی له‌سوریا 9 باڵه‌خانه‌و هه‌زار مووشه‌كی سه‌ر به‌میلیشیاكانی وێران كرد.
به گوێره‌ی روانگه سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدوایه كه بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر به‌رده‌وامی هه‌بوو له ئاكامی دوایین بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌سیاف له گونده‌واره‌كانی حه‌مات له سووریا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی زه‌وی ـ زه‌وی مه‌ودا مامناوه‌ند بوون كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی تۆژینه‌وه زانستییه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ره پسپۆڕه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران دروستكراون، هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه ئێرانیانه كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا گوازرانه‌وه بۆ كۆگاكان.
روانگه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، مووشه‌كه ته‌قێندراوه‌كان كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه كۆده‌كرانه‌وه ژماره‌یان ده‌خه‌مڵێنرێن به زیاتر له هه‌زار مووشه‌ك.
روانگه‌كه ئاماژه‌شی پێدا، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و دروستكردنی مووشه‌كه‌كانی زه‌وی ـ زه‌وی مه‌ودا مامناوه‌ند له گوندی زاوی و سه‌ربازگه‌ی ته‌لائیع له گوندی شێخ غه‌زبان له گونده‌واره‌كانی مه‌سیاف.
هاوكات لای خۆشیه‌وه، رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكرده‌وه كه كۆمپانیای "Planet" گردتوویه‌تی و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ناوه‌ندی تۆژینه‌وه زانستییه‌كان له‌بنكه‌یه‌كی چه‌ك له‌نزیك شاری مه‌سیاف ته‌واو وێران كراون و پێشبینی ده‌كرێت له‌و بۆردومانه لانیكه‌م 9 باڵه‌خانه وێران كرابن.