موقته‌دا سه‌در وازهێنانی هه‌میشه‌یی له‌كاری سیاسی راگه‌یاند
2 ساڵ لەمەوپێش
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخات و رایگه‌یاند، "وازهێنانی هه‌میشه‌ییم له كاری سیاسی راده‌گه‌یێنم."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین تویتیدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌كاروباری سیاسی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات، جگه له مه‌زارگه‌ی ئالی سه‌در، مۆزه‌خانه و ده‌سته‌ی كه‌له‌پوری بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نه‌بێت.
ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حائیری ده‌ستبه‌رداری پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت بووه، به‌ڵام شاری نه‌جه‌ف وه‌ك باره‌گاو ناوه‌ندی گه‌وره‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "من جگه له فه‌رمانكرن به‌چاكه و رێگریكردن له‌خراپه هیچی ترم نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردوومه هه‌وڵمداوه ئه‌و باره لاره‌ی له عێراقدا هه‌یه راستی بكه‌مه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و هێزه شیعییه سیاسییانه‌ی به زۆرینه‌ی ره‌ها داده‌نرێن، ئه‌و هیچ هه‌نگاوێكی له به‌رامبه‌ریان نه‌ناوه جگه له‌نزیككردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی تا هه‌ست به ئازاره‌كانی گه‌ل بكه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی ئایه‌توڵا حائیری له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه به ویستی خۆی نه‌بووه و زۆری لێكراوه.
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر كوژرام یان مردم ئه‌وا داوای نزا‌و فاتیحا خوێندنتان لێده‌كه‌م."
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كازم حائیری یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شاری نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت راگه‌یاندو داوای له‌شوێنكه‌وتووانی كرد بۆ له‌مه‌ودوا ملكه‌چی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئێران بن.
له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حائیریدا هاتووه، به‌هۆی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشییه‌وه، چیدیكه ناتوانێت وه‌ك مه‌رجه‌عێكی ته‌قلیدی به‌رده‌وامبێت، ئه‌مكاره‌ش پێویستی به ته‌ندروست باشی هه‌یه‌و له‌ئێستادا ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه.
به‌وێنه.. ده‌قی تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در