نوسینگه‌ی سه‌در: ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای وازهینانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در سێ ڕێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه‌.


دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در به‌ ڕه‌سمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ كاری سیاسی  ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی له‌ به‌رده‌م كۆشی كۆماری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات،


1- ده‌ستتێوه‌ردان به‌ ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ له‌ هه‌موو پرسه‌ سیاسی و حكومییه‌كاندا به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و هه‌موو داموده‌زگا و هه‌موو دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناونیشانه‌كانی تریش .
2-  به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه‌ دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی و ئه‌وانی تر به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ به‌رزبكرێته‌وه‌.
3- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه‌ كه‌  هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، به‌ پلاتفۆرمی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ ڕاگه‌یاندن بڵاو بكاته‌وه‌ یان به‌كاری بهێنێت .
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار