له‌ئه‌نبار دوو هێرشی ئاسمانی کرایه‌ سه‌ر چه‌کدارانی داعش

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکرده‌وه‌ فڕۆكەكانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر یەكێك لە حەشارگەی چه‌کدارانی داعش لە شاری ڕاوەی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ شانەی ئەمنی، دەڵێت: مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوای یەكێك لە چڕەكان و ئەشكەوتێك و تونێلێكی باكوری شاری ڕاوە، لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە.
ئاشكراشیكرد: ئەم مەفرەزانە بە زیرەكییەكی وردەوە پاڵەوانەكانی فڕۆكەی ئاسمانیان دابین كرد كە دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا لەلایەن فڕۆكەی F_16 كە شوێنەكانیان كردە ئامانج و  بەتەواوی تێكشكێنران، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: هێزێك لەفیرقەی حەوتەمەوە دەستی كرد بە گەڕان بۆ شوێنی ئامانجەكە"
رونیشیكردەوە: یەكە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە لە هەر شوێنێك بن بگەنە حەشارگە تیرۆریستییەكان.
ئاشكراشیكرد:  ئەو یەكانە بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی چەتە تیرۆریستییەكان دانراوە.
جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ئێستادا پاشماوه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش له‌ ڕۆژئاوای عێراقدا له‌چالاکیدان و ڕۆژانه‌ هێزه‌کانی عێراق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار