یەکێک لەتاوانبارانی پرۆسەى ئەنفال گیانی لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا (وەفیق سامەڕائی) بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن و یەکێک لەتاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
وەفیق سامەڕائی ساڵی 1947 لەسامەڕا لەدایکبووە، لەسەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق_ئێران بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن بووەو تاوەکو ساڵی 1994 لەدەستی ئەو ڕژێمە هەڵاتووەو لەڕێگای هەرێمەوە خۆی گەیاندۆتە دەرەوە.
ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 2005 بووەتە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆککۆماری عێراق، دواتر بەهۆی دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکەوە کە تیایدا ئاشکرا دەبێت دەستی لەکۆمەڵکوژی کوردەکان و شیعەکان هەیە ساڵی 2008 جارێکی دیکە عێراق بەجێدەهێڵێت.
ڕێکخراوەکانی تایبەت بەبواری ئەنفال، هاوشانی سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید و نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم، وەفیق سامەڕایی بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لەپرۆسەی ئەنفالداو بەپلان داڕێژەری ئەو پرۆسەیەی دەزانن.