سه‌در په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ تویته‌ری خۆی دوای كۆتایی هاتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، ره‌حمه‌تی خوا له‌ شه‌هیدانی شۆرِشی ئاشتییانه‌و پرسه‌ی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، هه‌روه‌ها داوا له‌ خوا ده‌كه‌م سه‌بر و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بدات و شیفای په‌له‌ش بۆ برینداران بنێرێت.


سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌رِوو، خوا له‌وانه‌ ببورێت كه‌ چه‌كیان هه‌ڵگرت، داوایان لێ ده‌كه‌م تۆبه‌ی زیاد بكه‌ن و نه‌گه‌رِێنه‌وه‌ سه‌ر كاری له‌و جۆره‌ی داهاتوویان.
ده‌قی تویته‌كه‌ به‌وێنه‌..

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار