بایدن جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا کاندید دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



جۆ بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داواکاری خۆ کاندید کردنەوەی بۆ هەڵبژاردنی 2024  پێشکەش کرد.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە داواکاری خۆ کاندیدکردنەوەی  بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024دا پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی کرد.

 ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە راپۆرتێکيدا باسی لەوە کردوە، کە بایدن دووبارە داواکاری خۆ کاندید کردنەوەی  بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا پێشکەش بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی کردوە.

 پێشکەشکردنی داواکاری خۆ کاندید کردنەوەی لە کاتێکدایە کە بایدن خۆی ئامادە دەکات کە ڕۆژی پێنجشەممە وتارێکی گرنگ لە فیلادلفیا پێشکەش بکات .

بە پێی زانیاریەکانی کۆشکی سپی، وتارەکەی بایدن دەربارەی چۆنیەتی سەرکەوتنیەتی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا لەهەڵبژاردنی پێشووی ئەمەریکا و شەڕکردنی لە پێناو ئەمەریکادا دەبێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار