وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در هۆشداری ده‌داته ئێران و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محه‌مه‌د ساڵح عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسه بۆ كوژراوانی رِووداوه‌كانی دووشه‌ممه‌ی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا رِانه‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه له‌مرِۆوه رِه‌وتی سه‌دری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنی یه‌كه‌می ئه‌وانه."
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له په‌یامێكدا "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" تۆمه‌تبار ده‌كات به كوشتنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ڵێت، "ئه‌وان هێشتا به‌رده‌وامن له داواكاری خۆیان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ته قێزه‌ونه‌كه‌یان له‌كاتێكدا خوێنی خۆپیشانده‌ران هێشتا ده‌رِوات."
وه‌زیری سه‌در رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی "بێئابرِوو" و هه‌ڵوێسته‌كانی گرووپه چه‌كداره "بێئابرِووه‌كانم" به‌لاوه سه‌یر نه‌بوو، "كه ده‌ڵێن په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بێئابرِوو."
وه‌زیری سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و گرووپه چه‌كداره‌كانی بێرِه‌وشتن و ئایینیان نییه، چونكه ئه‌وان سێكوچكه‌یه‌كی بێئابرِوون و نازانن چاكسازی و شۆرِش و ئاشتیخوازی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی چین."
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ده‌ڵێت، داوا له‌ئێران ده‌كه‌م كه حوشتره‌كانی له‌عیراق ببه‌ستێته‌وه، تا رووبه‌ڕووی بارودۆخێك نه‌بنه‌وه كه دوای په‌شیمانی دادیان نه‌دات.