وهزیری دهرهوهی ڕوسیا: پێویستە پەلەبکرێت لە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمى لهگهڵ ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران چوونەتە رێڕەوێکی نوێ و کار لەسەر ھاریکاریی درێژمەودا لە رووی ئابووری و دروستکردنی ناوچەی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران دەکەن و سەرەڕای سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان زیادیکردووە.
ئهم وتانهی وهزیری دهرهوهی ڕوسیا لهکاتێکدا هات که وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان و رەوشی عێراق و سوریا و رێککەوتننامەی ئەتۆمییان تاوتوێکرد.
لاڤرۆڤ لەبارەی رێککەوتننامی ئەتۆمیش رایگەیاند، پێویستە پەلەبکرێت لە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و لەلابردنی سزاکانی سەر ئێران.
ھاوکات حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رووداوەکانی ئۆکراین جێگەی نیگەرانی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وتیشی، ئامادەن ھاوکاری بۆ دوورکەوتنەوە لەکارەساتی ئەتۆمی لە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا پێشکەش بکەن، چونکە رەوشی دەوروبەری وێستگەکە جێگەی نیگەرانییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئومیدیان ھەیە سزاکانی ئەمریکا لەسەریان لاببرێن، راشیگەیاند، لەگەڵ لاڤرۆڤ رەوشی عێراقیان تاوتوێ کردووە و ھاوھەڵوێستن لەبارەی رووداوەکانەوە و رەوشی عێراق جێگەی نیگەرانیە و ھیوادارن رەوشەکە سەقامگیرببێتەوە.