وەزارەتی دادی ئەمریکا: دۆناڵد ترەمپ بەڵگەنامە نھێنییەکانی لە FBI شاردووەتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵگەیان ھەیە کە تیمی دۆناڵد ترەمپ بەڵگەنامە نھێنییەکانیانی بە ئەنقەست لە FBI شاردووەتە کاتێک مانگی پێشوو بەدوایدا گەڕاون.
لە تۆمارێکی ٥٤ لاپەڕەیدا، داواکارانی گشتی ڕۆژی سێشەممە بەڵگەی خۆیان سەبارەت لێدوانی "ناڕاستی" یاریدەدەرەکانی ترەمپ خستە ڕوو، ڕەتیان کردەوە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ جێھێشتنی کۆشکی سپی بەڵگەنامەکانی گەڕاندبێتەوە.
ھەروەھا ئاشکرایان کردووە کە پارێزەرانی ترەمپ "بەڕوونی قەدەغەیان کردووە لە کارمەندانی حکومەت لە کردنەوەی یان سەیرکردنی ناوەوەی ھەریەکێک لە سندوقەکان" لەناو ژوورێکی عەمبارکردندا.
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، "حکومەت بەڵگەی دەستکەوتووە کە پێدەچێت تۆمارەکانی حکومەت لە ژووری ھەڵگرتن شاراببنەوە و دەربھێنرێن و ئەگەری زۆرە ھەوڵ درابێت بۆ رێگریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت".
وەزارەتەکە ھەندێک لەو تۆمارانەی بڵاوکردەوە کە لەناو ماڵەکەی ترەمپدا دۆزراونەتەوە و نیشانەکانی پۆلێنکردنیان لەسەرە کە ھەندێکیان ئاماژەن بۆ سەرچاوە مرۆییە نھێنییەکان.
بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارانەی وەزارەتی داد پێش دانیشتنێکی دادگا دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم دادوەری ناوچەی ئەمریکا ئایلین کانۆن لە وێست پاڵم بیچ بەڕێوەدەچێت.