ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی توندوتیژییەکانی عێراق دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئیدانەی توندوتیژییەکانی عێراق دەکات و داواش لەلایەنەکان دەکات، بەبێ دواخستن، دەست بە گفتوگۆ بکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراقەوە رایگەیاند: ئەندامانی ئەنجومەن، ئیدانەی توندوتیژییەکانی رۆژانی 29 و 30 ی مانگی رابردویان کرد و نیگەرانیشیان تایبەت بە کوژران و برینداربونی ژمارەک هاوڵاتیی عێراقی، دەربڕی.
داواشیان لە لایەنە عێراقییەکان کرد، دورکەونەوە لە بەکارهێنانی توندوتیژیی و لەپێناو چارەسەری کێشەکانی وڵاتەکەیان، دان بەخۆیاندا بگرن و بەپەلە دەست بە گفتوگۆ بکەن ، وهەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی.
جەختیشی کردوەتەوە لەوەی، پێویستە لایەنە عێراقییەکان جیاوازیەکانیان بخەنە لاوەو، رێز لە سەروەریی وڵاتەکەیان بگرن و مافی خۆپیشاندانیش بپارێزن بۆ هەموان.