چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناگۆڕن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، کە بڕیاریان داوەو کاندیدەکەیان ناگۆڕن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەینی، مەحمود حیانی ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح وتی، "دەتوانرێت محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی دەستیشانکراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بگۆڕدرێت بەکەسێکی دیکە بەڵام بە مەرج."

باسی لەوەشکرد ، "بەرەی سەدر لەوبڕوایەدان محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لایەنگر و ئەندامی دەوڵەتی یاسایە بۆیە ئەوان رەتی دەکەنەوە و ئەمەش دەتوانرێت بەڕوونی لە تویتەکانی ساڵح محمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر."

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەدا، "کۆبوونەوەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح و موقتەدا سەدر سەرۆکی بەرەی سەدر دەتوانێت چارەسەری زۆرێک لە گرفتە گەورەکانی ئەمڕۆ بکات، دەکرێت بتوانن چارەسەری پەڕلەمان بکەن و هەنگاو بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بنێن، چوارچێوەی هەماهەنگی دژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نییە بەڵکو پێویستە گفتوگۆ و دانوستان لەپێناو گەشتن بەچارەسەر بکرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار