مه‌شهه‌د ده‌بێته به‌هه‌شتی جوانكاریی گه‌شتیارانی عێراقی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایده‌كات ته‌نها له‌ساڵێكدا 32 هه‌زارو 935 هاوڵاتیی شاره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌مه‌به‌ستی جوانكاریی پزیشكی روویان له‌شاری مه‌شهه‌د كردووه كه به‌راورد به‌ڕابردوو 40% زیادیكردووه.
دواد خۆش شكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شتیاری ته‌ندروستیی زانكۆی پزیشكیی مه‌شهد رایگه‌یاندووه؛ له‌ساڵێكدا زیاتر له 32 هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌بی عێراقی روویان له‌شاری مه‌شهه‌د كردووه كه به‌گشتی هه‌ر كه‌سێكیان دوو هه‌زار دۆلاریان له‌بواری پزیشكی و گه‌شتیاریی خه‌رجكردووه كه‌ده‌كاته 63 ملیۆن دۆلار.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ئاشكرایكردووه كه ئه‌و شاره له‌ڕووی پزیشكییه‌وه توانای له‌خۆگرتنی ساڵانه 400 هه‌زار كه‌سی هه‌یه، بۆیه توانای له‌خۆگرتنی ژماره‌ی زیاتری گه‌شتیاری هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه جیهانیانه‌ی كه بۆ گه‌شتیاری ته‌ندروستیی دیاریكراوه، ئێران 43یه‌مین وڵاتی جیهانه له‌نێوان 110 وڵات كه‌گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی رووی تێده‌كه‌ن.
له‌ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی ئێران ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ی روو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی جوانكاریی (لوت، قه‌ڵه‌وی، روواندنه‌وه‌ی قژ، فیله‌ر، بۆتۆكس)ه، زۆربه‌ی پیاوان بۆ قژ روواندنه‌وه ده‌چنه مه‌شهه‌دو ژنانیش بۆ رێككردنی له‌ش و لار‌و جوانكارییه‌كانی لوت و لێوو پێست.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه جیاوازیی نرخی چاره‌سه‌رو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانه كه‌هه‌ر گه‌شتیارێكی وڵاتێكی دیكه له‌ئێران به‌هۆی ئه‌و باندو كۆمپانیایانه‌ی كه به‌ناوی وه‌رگێڕو رێكخستنی كاری پزیشكییه‌وه دروستبووه سێ هێنده‌ی هه‌ر دانیشتویه‌كی وڵاته‌كه پاره‌ی لێوه‌رده‌گیرێت به‌بیانوی چاره‌سه‌ری پزیشكی یان نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی.
ته‌نها له‌شاری مه‌شهه‌د 134 كۆمپانیا هه‌یه كه‌كاری گه‌شتیارانی عێراقی رێكده‌خات له‌بواری پزیشكیداو به‌گشتی شه‌ش هه‌زار كه‌س وه‌ك وه‌رگێڕو چاوساخ له‌و كۆمپانیایانه كارده‌كه‌ن، كه‌هه‌ندێكجار به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئێران داهاتی ئه‌وان له‌تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و ئه‌ركی پزیشكان زیاتره، چونكه 30 بۆ 40%ی تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌گه‌شتیاران ده‌ستێنن.
ئه‌گه‌رچی شاری مه‌شهه‌د وه‌ك مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا (ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌كان) بۆ شیعه‌كانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی جێی بایه‌خه به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك گه‌شتیار ده‌چنه شاره‌كه یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه.
ناوه‌ندی گه‌شتیاری ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكردووه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز له‌ساڵی 2016 ئاڵۆزیی و پچڕانی تێبكه‌وێت زۆرترین گه‌شتیاری سعودی رووی له‌مه‌شهه‌د كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كان و دوای ئه‌وانیش هاووڵاتیانی كوه‌یت بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و گه‌شتیارانه له‌عێراقه‌وه روو له‌شاره‌كه ده‌كه‌ن كه‌نزیكه‌ی 90%یان عه‌ره‌بن.