میدیای ڕوسیا: لە هێرشێکی روسیادا بە زانیاری سوپای تورکیا ٣٠ چەکداری تەحریری شام کوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهپێی ههواڵی میدیاکانی روسیا سوپای تورکیا زانیاری داوەتە هێزی ئاسمانی روسیا سەبارەت بە ناوەندیکی گروپی چەکداره سوریەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورکیا و ڕوسیاش ئەو ناوەندەی بۆردومان کردووە، ئاماژهشی بهوهکردووه هێرشەکەی ڕوسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس.
ئاژانسی ڕوسی و دەزگای بەهاری ڕوسیا، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە سەربازییەکان بڵایانکردەوە کە سوپای ڕوسیا توانیویەتی بنکەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی چەکداره سوریەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا تێک بشکێنێت کە پێشتر هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی ڕوسیا لە حومەیم.
دەزگا روسیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا ئەو شوێنەی گروپی چهکدارهکانی هەیئەی تەحریر شامی لە ناوچەی ئەریحا لە باشوری ئیدلب بۆ هێزەکانی روسیا لە سوریا دیاریکردووە.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسە ڕوسیەکە هێرشەکەی ڕوسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس و ناوەندەکە کە تایبەت بووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراوە، بەڵام لە بارەی کاتی هێرشەکەوە هیچ زانیاریەکیان ئاشکرا نەکردووە.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو زانیاریانە لەلایەن سوپای تورکەوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی دژ بە تیرۆر لە سوریا دراوەتە سوپای ڕوسیا.
دوای کۆبونەوەی سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا باس لە نزیک بونەوەی دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی سوریا دەکرێت و گروپە چەکدارییهکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیش دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ڕیککەوتنە ئاشکرا کردووە دەڵێن دەوڵەتی تورک خیانەتیان لێدەکات و دەیانفرۆشێت.
لەبەرامبەردا دەوڵەتی تورک پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گروپانە دوپاتکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەو دەستبەرداریان نابێت، لە ماوەی ڕابردووش وەک ناڕەزایەتی ئاڵای تورکیا لەلایەن ئەو گروپانەوە لە باکوری سوریا سوتێندرا.