چین شارێکی ٢١ ملیۆنی کەرەنتینە دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چین ملیۆنه‌ها هاووڵاتی خۆی كه‌ره‌نتینه كرده‌وه به‌هۆی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڤید-١٩ .
میترۆپۆلیسی چین له‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی فراوانی شاری چێنگدووی ڕاگه‌یاندو 21 ملیۆن هاوڵاتی نیشته‌جێی ئه‌و شاره‌ی كه‌ره‌نتینه كرد.
كه‌ره‌نتینه كردنی ئه‌م شاره گه‌وره‌یه له دوای ئه‌وه دێت كه ته‌نها له هه‌فته‌ی رابردوودا ٧٠٠ كه‌یسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه .
پارێزگاری شاره‌كه‌ش ڕایگه‌یاندووه: هاوڵاتیان له كاتژمێر ٦ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌وه پێویسته له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ڤایرۆسی كۆڤید له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌وه تا یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی: خێزانه‌كان ده‌توانن یه‌ك كه‌س بنێرنه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕكردن له ڕۆژێكدا به مه‌رجێك پشكنینی بۆ كرابێت و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه یارمه‌تی خێرایان پێویسته، وه‌ك چاودێری پزیشكی پێویسته ڕه‌زامه‌ندی له لیژنه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ده‌ستبهێنێت له‌نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌كه‌یانه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه‌كانی كاركردن ڕاگیراون، جگه له سوپه‌رماركێته‌كان، ده‌رمانخانه و نه‌خۆشخانه‌كان، ته‌نانه‌ت نانخواردنی ڕێستۆرانته‌كانیش ڕاگیراوه، ته‌نها ڕێگه به داواكردنی خواردن ده‌درێت.
كه‌ره‌نتینه كردنی شاره‌كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پێش جێبه‌جێ كردنی راگه‌یه‌ندراو ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستكردنی ترسێكی زۆر‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له بازاڕه‌كاندا.