ئه‌و ژنه‌ی كچانی بۆ له‌شفرۆشی ده‌نارده هه‌ولێر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو چالاكوانی مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌چوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێك له‌و چالاكوانی هاوڕه‌گه‌زخوازانه تۆمه‌تباره به كاری له‌شفرۆشی له‌هه‌ولێر.
دادگه‌ی شۆڕشی ورمێ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دوو چالاكڤانی "مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان" ده‌ركرد، كه یه‌كێك له‌وانه به‌ناوی (زارا سدیقی) تۆمه‌تباربوو به بردنی له‌شفرۆش بۆ هه‌ولێر.
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران له 18-7-2022، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زارا سدیقی هه‌مه‌دانی و دوو كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند. سوپای پاسداران تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی باندێكی به‌قاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێرانی بۆ هه‌ولێر و هه‌روه‌ها بڵاوه‌پێكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازیی دایه پاڵ زارا سدیقی.
پێشتر رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، زارا سدیقی هه‌مه‌دانی له 27-10-2021 له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، دادگه‌ی شۆڕشی ورمێ به تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناپاكی"، زارا سدیقی هه‌مه‌دانی و ئیلهام چووبدار، چالاكڤانانی "مافی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ی" به له‌سێداره‌دان سزادا.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم، دوو كه‌سی دیكه هاوكارییان له‌گه‌ڵ زارا كردووه كه ناویان (ع. ف) و (ك)ـه. ئه‌و كه‌سانه نزیكه‌ی هه‌زار ئافره‌تیان له هه‌ولێر "فرۆشتووه."
رۆژی 18-7-2022، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و میدیای فه‌رمی ئێران رایانگه‌یاند: دوای دوو مانگ به‌دواداچوون توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌قاچاخ خه‌ڵكی مه‌به‌ستی له‌شفرۆشیكردن ناردووه‌ته هه‌ولێر و ناوی (ز. م)ه، به‌ڵام به ناوی خوازراوی "سارا" كاری كردووه.
زارا سدیقی هه‌مه‌دانی ته‌مه‌نی 31 ساڵه و خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌یه؛ ئیلهام چووبداریش 24 ساڵه و خه‌ڵكی شاری ورمێیه. ئه‌وان له به‌شی ژنانی گرتووخانه‌ی ورمێ راگیراون و بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌یان پێ راگه‌یه‌ندراوه.