بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌که‌رتی غه‌زه‌ پێنج که‌سی له‌سێداره‌دا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌که‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین (که‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت) ڕایگه‌یاند ٥ که‌سیان له‌سێداره‌ داوه‌ که‌ (٢) که‌سیان تاوانباربوون به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستین( که‌ ڕێکخراوی فه‌تح به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له‌که‌رتی ڕۆژئاوا) سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێناکرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی ئه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج که‌س که‌ دوانیان به‌تۆمه‌تی سیخوڕیکردن و سێ که‌سی دیکه‌یان به‌ تۆمه‌تی کوشتن تۆمه‌تبارکرابوون له‌سێداره‌دران.
به‌پێی یاسای فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێت (مه‌حمود عه‌باس)ی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین ئیمزای له‌سێداره‌دان بکات، به‌ڵام سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین له‌غه‌زه‌ ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ و حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستینیش بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێناکات.
له‌ساڵی ٢٠١٧ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌ که‌ له‌غه‌زه‌ دووباره‌ ده‌ستپێبکاته‌وه‌و پێشتر له‌ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس که‌ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌دا ده‌یان بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رکردووه‌و تا ئێستا ٢٧ بڕیاری جێبه‌جێکردووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار