یۆنان ئاماری ٨ مانگی ڕابووردووی سنووربهزاندنی کۆچبهرانی بڵاوکردهوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهپێی لێدوانێکی وهزیری کۆچی حکومهتی یۆنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێگریان كردوە زیاتر 150 هەزار كۆچبەری نایاسایی سنورە دەریایی و وشكانییەكانیان ببەزێنن.
نوتیس میتاراخی وەزیری كۆچی حكومەتی یۆنان رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا توانیویانە رێگری بكەن لە چونە ناوەوەی 154 هەزارو 102 كۆچبەری نایاسایی بۆ وڵاتەكەیان و چاودێریكردنی سنورەكانیان یەكێكە لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتی یۆنان.
حكومەتی یۆنان مانگی رابردوو رایگەیاند، دیواری سنوریی كە بڕیاری لێدراوە لەنێوان یۆنان و توركیا بە درێژایی 40 كلیۆمەتر دروستبكرێت، درێژیانكردۆتەوە بۆ 80 كیلۆمەتر، هەروەها كامێرای چاودێریان داناوە بۆئەوەی كۆنتۆڵی سنورەكەیان بكەن و ئەمەش پێویستی بەوە كردوە كە 250 پاسەوانی تر بۆ سنورەكانیان زیاد بكەن.
جێگای ئاماژهیه ساڵانه بهسهدان ههزار کهس لهڕێگای وشکانی و دهریاییهوه لهڕێگای یۆنان و وڵاتانی دیکهی سنوری تورکیاوه دهڕۆنه ئهوروپا.