کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسییەكان دەستیپێکرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسییەکان لە بارەی بارودۆخی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥-٩-٢٠٢٢، بە دەسپێشخەری مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی لە بەغدا بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی عێراق دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی عێراق.
بە پێی وتەی بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانیی نەسر، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە باوەڕێکیان لا دروست بووە کە، گفتوگۆی نیشتمانی بەبێ بەشداری رەوتی سەدر بەرهەمی نابێت.

بابهتی پهیوهندیدار